zagros news agency

رێز لە ستافی زنجیرەی “ئەدیابین” نرا

لە ریوڕەسمێکدا لە هەولێر، رێض لە هونەرمەندانی بەشداربوو لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی “ئەدیابین” نرا کە لە رەمەزانی ئەمساڵدا پەخشکرا.

رێوڕەسمەکە لە لقی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان سازکرا و هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتىی روشنبيرى و هونەرى هەولێر و هيوا سوعاد، سەرۆكى لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ئامادەبوون.

رێوڕەسمەکە لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان سازکرابوو و دەرهێنەر و هونەرمەندانی بەشداربوو لە دراماکەدا خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا، ئەویش بەهۆی ئەو دەنگدانەوەی هەیبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆم هۆلاند رۆڵی رۆمیۆ لە بەرهەمێکی شانۆییدا دەگێڕێت

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

پەیام عەزیزی لەگەڵ گرووپی هەزار دەف کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات

ART