حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له سلێمانی پێشوازی له ده‌رهێنه‌ر و ستافی فیلمی “خۆشه‌ویستی له سه‌رده‌می كۆرۆنادا” كرد.
له میانی دیدارێكدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی ده‌رهێنه‌ر و ستافی فیلمه‌كه كرد، كه دیوێكی دیكه‌ی ژیانیان له سه‌رده‌می كۆرۆنا له هونه‌ری سینه‌مادا وێنا كردووه و له دیدگەیهكی كوردییه‌وه واقیعی هه‌لومه‌رجی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنایان به زمانی هونه‌ر به گشتیی و سینه‌ما به تایبه‌ت گێڕاوه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، پشتیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی بۆ سینه‌ماكارانی كورد به گشتیی دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست هونه‌رمه‌ندانی بواری سینه‌ما بتوانن په‌ره‌ی زیاتر به فیلمسازی و به‌رهه‌می سینه‌مایی بده‌ن.
فیلمی “خۆشه‌ویستی له سه‌رده‌می كۆرۆنادا” له ده‌رهێنانی شوان عهتوفـهو هه‌ر یه‌ك له ماھیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، رێشان حەمۆ، سیروان جەمال، سروشت کامەران، شوان کەریم، و ژاڵە رەسووڵ رۆڵی سەرەکی تێیدا دەگێڕن.
فیلمه‌كه 100 خوله‌كه و بەرهەمێکی ڕۆمانسی و كۆمیدییه، باس لە نەمانی خۆشەویستی و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌كات، له هه‌لومه‌رجی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هاتن.
