لە رێورەسمێکدا لە هەولێر، كافێ و گەلەریی هونەریی كەونارا بە پێشانگەیەکی شیوەکاری لە هەولێر كرایەوە.
لە پێشانگەکەدا بەرهەمی شێوەکاریی ماشەڵڵا محەممەدی، شێوەکاری رۆژهەڵاتی کوردستان، بەناونیشانی “ژیلەمۆ” كرایەوە.
لەم چالاکییە هونەرییەدا، ژمارەیەک لە هونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەبوون.