“The Beekeeper” یەکێک لەو بەرهەمە سینەماییانەیە کە ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 12ـی کانوونی دووەمی 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 156 ملیۆن و 326 هەزار دۆلارە.
لەو داهاتە 69 ملیۆن و 452 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 86 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی کەسێکی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەتی و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات.
جەیسن ستەیتەم، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا دەگێڕێت و لە دەرهێنانی دەیڤد ئایرە.

هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو