zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 8/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلاوس شترایشەر، كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی و حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد بۆ پەیوەنديی دۆستانە و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، هەروەها خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

کونسولی گشتیی ئەڵمانیا پێزانینی بۆ پشتگیری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانە دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شانۆگەری “گۆچانەکەی دایکم” لە نوگرەسەلمان نمایشكرا

ART

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART