ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە سۆران کۆنسێرتی “گوزەرێک بە نێو ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیرەک” سازکرا

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سۆران کۆنسێرتێکی میوزیکی تایبەت بە “ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیرەک” سازکرد.

نامق هەورامی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە کۆنسێرتەکە ئامادەبوو، تێیدا وەک رێزگرتنێک هونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، ژمارەیەک لە ئاواز و میلۆدییە رەسەنە کوردییەکانی پێشکەش کران.

کۆنسێرتەکە لە هۆڵی رۆشنبیری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئامادەبوونی هونەرمەند و بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکانی سنوورەکە و جەماوەرێکی زۆر لە هۆگرانی ئاواز و دەنگی حەسەن زیرەک بەڕێوەچوو.

لەو کۆنسێرتەدا هەریەک لە هونەرمەندانی میوزیکژەن سەید ئەحمەد رواندزی، نەوزاد سەعید، رێمان سالار، عەلی رەشید، باپیر رواندزی، ستانلی سەباح، موخلس جەبار، فازڵ ئیبراهی، رەوەز شۆڕش بە ژەنینی ئامێرە میوزیکییەکان بەشداربوون.

گۆرانییەکانی (لە سیلەی قەبران، خۆم بە خولامی، هەروایە، داینێ، چارۆگە سوور، نوری رووخسارت، بۆت مردم، لە باخان، شەوی قەدرە، باوانەکەی باوم) لە لایەن هەردوو دەنگبێژی ناسراوی میللیی ئیحسان زیرەک و جەرجیس چۆمانی وترانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

تایلەر سویفت سوپاسی حکومەتی نەمسا دەکات

ART

ئاراس کۆیی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART