zagros news agency

فەتانە وەلیدی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناسراوی کورد، فەتانە وەلیدی، رۆژی سێشەممە لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

فەتانە وەلیدی، لە 1953 لە سنە لەدایکبووە و لە دەیەی حەفتاکانی سەدەی رابردوو لە تاران میوزیکی خوێندووە، لە ماوەی ژیانی هونەریدا 56 گۆرانی تۆمارکردووە، بە هۆی رەسەنایەتی دەنگ و ئاوازەکانی، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر رەوتی هونەری گۆرانی بەجێهێشتووە.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەو هۆیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆستان و هەوادارانی دەنگ و ئاوازەکانی فەتانەی وەلیدی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلیسا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە جیهانی میوزیکدا تۆمار دەکات

ART

ترەیلەری بەشی نوێی سوپەرمان لە رۆژێکدا زیاتر لە 250 ملیۆن بینەری هەبووە

ART

سکارلێت جۆهانسن دەچێتە نێو جیهانی فیلمە ترسناکەکان

ART