ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لاتاو بارزان: لە هەموو قۆناغەکان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ده‌بین

كاندیدی ژماره‌ ٥٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە خۆمان له‌ ده‌نگده‌ران نادزینه‌وه‌ و لە هەموو قۆناغەکان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ده‌بین.

لاتاو بارزان مه‌لا خالید، كاندیدی ژماره‌ ٥٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: په‌یامی من بۆ ده‌نگده‌ران هه‌مان په‌یامی پارتیمانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵێن به‌ ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر متمانه‌مان پێبده‌ن ئه‌وا له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مان به‌ هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری هاووڵاتییان ده‌كه‌ین، خۆمان له‌ ده‌نگده‌ران نادزینه‌وه‌ و لە هەموو قۆناغەکان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ده‌بین.

كاندیدی ژماره‌ ٥٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: پارتی له‌ ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساوه‌ كار بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات،  پارتی باوه‌ڕی به‌ پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هەیە.

هەروەها لاتاو بارزان مه‌لا خالید، كاندیدی ژماره‌ ٥٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوا لە هەموو دەنگدەران و لایەنگرانی پارتی دەکەم کەوا رۆژی ٢٠ی١٠ بە گەرموو گوریەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی مافەکانیان زامنبکرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

حەوت پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری جێبەجێ دەکرێن.

گوران

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART