كاندیدی ژماره ٣٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێررایگەیاند، کە داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م له سنووری پارێزگای هه‌ولێر لیستی ١٩٠ی پارتی هه‌ڵبژێرن، چونكه هه‌ر پارتی زامنی گه‌ره‌نتی مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
سه‌یران حه‌مید ئه‌فه‌ندی، كاندیدی ژماره ٣٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لیستی پارتی لیستی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانه، داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م له سنووری پارێزگای هه‌ولێر لیستی ١٩٠ی پارتی هه‌ڵبژێرن، چونكه هه‌ر پارتی زامنی گه‌ره‌نتی مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، منیش وه‌ك سه‌یران ئه‌فه‌ندی، كچی مامۆستا حه‌مید ئه‌فه‌ندی پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕ، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر ڕێبازی باوكم بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
كاندیدی ژماره ٣٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: هاولاتیانی ئێمە وەک چۆن لە رابردوومان دڵنیان، لە داھاتووشدا جێگەی متمانەو دڵنیایی خەڵکی ھەولێر و کوردستان دەبین، لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
هەروەها سه‌یران حه‌مید ئه‌فه‌ندی، كاندیدی ژماره ٣٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هاولاتیان دەزانن کە تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان خزماتیان دەکات و هەول بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی کوردستان دەکاتن، بۆیە داوا لە هەموو هاولاتیان دەکەم کەوا رۆژی دەنگدان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئێمەش وەک چۆن لە رابردوودا خزمەتمان کردووە و لە داهاتووشدا بەردەوام بین.
رێباز یونس