كاندیدی ژماره ١٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ده‌نگدان به لیستی ١٩٠ی پارتی وه‌فادارییه بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی.
ته‌حسین مزوری، كاندیدی ژماره ١٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ده‌نگدان به لیستی ١٩٠ی پارتی وه‌فادارییه بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ سەروەرییە لە داڕشتنەوەی هاوکێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
كاندیدی ژماره ١٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: به‌هۆی پسپۆرییەوە، به‌نده ئه‌گه‌ر بچمه په‌رله‌مان كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كشتوكاڵ بكه‌ینه سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ هه‌موو تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌بوژێنینه‌وه.
هەروەها ته‌حسین مزوری، كاندیدی ژماره ١٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولااتیان و خەلکی بەشەرەفی کوردستان دەکەم کە وا رۆژی دەنگدان بە جۆشوخرۆشەوە روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو دوژمنانی گەلەکەمان بپارێزین و باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکەن.
رێباز یونس