ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە کەرکووک رێوڕەسمی راگەیاندنی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام بەڕێوەچوو

بە چاودێری حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری کەرکووک، رێوڕەسمی راگەیاندنی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام بەڕێوەچوو.

دەلیل جەمال، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ، چنوور نامق، راوێژکاری وەزارەتی رۆشنبیری و نامیق هەورامی، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەت، بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و هەڵەبجە، بەرپرسی لقی کەرکووکی سەندیکای هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و رۆشنبیرانی کەرکووک ئامادەبوون، پەردە لەسەر لۆگۆی فێستیڤاڵەکە لادرا.

لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا دەلیل جەمال، سەرپەرشتیاری هەشتەم فێستیڤاڵ بە نوێنەرایەتی حەمەی حەمەسەعید، وتارێکی پێشکەشکرد، تێیدا وێڕای گەیاندنی رێز و سڵاوی وەزیری رۆشنبیری و لاوان جەختیکردەوە، کە پێشخستنی رەوشی هونەر و خزمەتکردنی کایەی رۆشنبیری کەرکووک ئەرکێکی لەپێشینەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانە و لە کابینەی نۆیەمدا گرنگی زۆری پێدراوە.

گوتیشی: کەرکووک شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانە و تابلۆیەکی هەمەڕەنگی پێکەوەژیانی کورد، عەرەب، کریستیان و تورکمان و ئایین و ئایینزاکانی دیکەیە.

بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بە بەشداری دەیان گرووپی شانۆی ناوخۆی و بیانی بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەلیل دۆسکی: هیچ گرفتێک لە ناردنی پارەکە نییە

دڵشاد

سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت

دڵشاد

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART