لە سلێمانی رێوڕەسمی ناساندنی كتێبی “یاده‌وه‌ری و رازه‌كانی ژیانم” لە نووسینی نووسه‌ری بواری هه‌ورامانناسی ئه‌یوب كوێخا رۆسته‌م بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە رۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمەاریەک لە نووسەر و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان لە وتارێکیدا لە رێوڕەسمەکەدا، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ نووسه‌ر خواست و ئاماژه‌ی دا به گرنگی بایه‌خدانی نووسه‌ران، ئه‌دیب و رووناكبیران به گێڕانه‌وه‌ی لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان و وێستگه‌كانی رابردوویان له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ژیان له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه.

هەواڵی داهاتوو