ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵاتی خەنجەری زێڕین لە فێستیڤاڵی فیلمی مەسقەت بردەوە

سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری کورد، لە رێگەی بەڵگەفیلمی “جوانی شاراوەی عێراق”، خەڵاتی خەنجەری زێڕین وەک باشترین بەڵگەفیلمی درێژ، لە 11ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەسقەت بەدەستهێنا.

فیلمەکەی خەلیفە لەگەل ژمارەیەک فیلم لە بەشی پێشبڕکێی بەڵگەفیلمەکەنی فێستیڤاڵدا لە رکابەریدا بوو کە لە 3 تاوەکو 7ـی ئاداری 2024 لە مەسقەتی عومان بەڕێوەچوو و 20 خەڵات لە بەش جۆراوجۆرەکانی دابەشکران.

“جوانی شاراوەی عێراق”، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی کوردیی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دهۆک بەدەستهێناوە، هەروەها وەک فیلمی دەستپێک لە فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دۆکڤێلا لە بەلجیکا دیاریکراوە کە بە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلم لەو وڵاتە دەناسرێت.

فیلمەکە لەبارەی لەتیف ئەلعانی، فۆتۆگرافەری عێراقییە، بەشێک لە دیمەنەکانی لە هەرێمی کوردستان وێنەگیراون، تێیدا باس لە ژیانی ئەو فۆتۆگرافەرە و چەند وێستگەیەکی گرنگی ژیانی دەکات، هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ کورد و تێڕوانینی بۆ کوردستان.

“مێسیی بەغدا” بەرهەمێکی سینەمایی سەهیم عومەر خەلیفەیە، بەم دواییە لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی و بەغدا پێشاندرا و ئێستا پێشاندانی لە هەولێر بەردەوامە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە بڵندە، براوەی چەند خەڵاتێکە، لەوانە سێ خەڵاتی سەرەکیی لە 26مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “ئارپا” لە هۆلیوود لە ئەمریکا، بۆ باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و باشترین سیناریۆ، دوو خەڵاتی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەغدا، بۆ باشترین ئەکتەری ژن و خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ.

“مێسیی بەغدا” لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “Schlingel” لە ئەڵمانیا، خەڵاتی لیژنەی دادوەری گەنجانی وەک باشترین فیلم، هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە 10ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەدەستهێنا.

فیلمەکە بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا کردووە، لەوانە 25مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی شەنگهای و بەربژێری سێ خەڵات بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

“It Ends with Us” نۆ ملیۆن دۆلاری دیکە بەدەستدێنێت

ART

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەکات

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART