ژەمی بەیانی ئەگەر بە شێوازێکی دروست بخورێت یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوە و دابەزاندنی کێش لە رێگای کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و پێدانی وزەیەکی زۆر بە جەستە.
ماڵپەڕی” santé”لەبابەتێکی تەندروستیدا بڵاویکردووەتەوە، خواردنی ژەمی بەیانی یارمەتیدەرە لە تێکشکاندنی کاربۆهیدرات، چەورییەکان و دروستکردنی ووزەی پێویست بۆ جەستە، بۆیە دەبێت ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک دوای هەستان لە خەو نانی بەیانی بخورێت، چونکە لەم کاتەدا جەستە بڕێکی زۆری چەوری دەسوتێنێت بە خێراییەکی زیاتر لە کاتەکانی دیکەی ڕۆژ.
هەروەها گەر ئەو خواردنەی لە ژەمی بەیانیدا دەخورێت بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدابێت یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی هەستی برسییەتی بۆ کاتێکی زۆر لە ڕۆژدا، جگە لەوەش خواردنی مۆز لە بەیانیاندا وزەیەکی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت و یارمەتیدەرە لە سوتاندنی بڕێکی زۆری چەوری لە جەستەدا.

