zagros news agency

دایان لاد، ئەکتەری ئەمریکی و پاڵێوراوی سێ جاری خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆرا دێرن، کچەکەی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دایکی لە ماڵەکەی خۆی لە کالیفۆرنیا گیانی لەدەستداوە. لاد بە درێژایی حەوت دەیە لە کاری هونەریدا، بە رۆڵی ئافرەتە بەهێز و زیرەکەکان ناسرابوو کە کەسایەتیی ئاڵۆزیان هەبوو. ئەو لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ دەستی بە کارکردن کرد و دواتر لە فیلمەکاندا ناوبانگی دەرکرد. ئەو ئەکتەرە باڵابەرز و قژ زەردە لە چەندین فیلمی دیاردا بەشداری کردووە، لەوانە “White Lightning” ،”Wild at Heart” لە دەرهێنانی دەیڤد لینچ و “Citizen Ruth” . هەروەها زۆرجار لەگەڵ لۆرا دێرنی کچیدا رۆڵی دایک و کچیان بینیوە، وەک لە زنجیرەی “Enlightened”ـی HBO. یەکێک لە وێستگە دیارەکانی ژیانی پیشەیی لاد، پاڵێورانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ کچەکەیدا بۆ فیلمی “Rambling Rose” (1991). ئەوان بوونە یەکەم و تاکە دایک و کچ لە مێژوودا کە لە هەمان ساڵدا بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بن بۆ ئۆسکار.

دایان لاد، ئەکتەری ئەمریکی و پاڵێوراوی سێ جاری خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆرا دێرن، کچەکەی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دایکی لە ماڵەکەی خۆی لە کالیفۆرنیا گیانی لەدەستداوە.

لاد بە درێژایی حەوت دەیە لە کاری هونەریدا، بە رۆڵی ئافرەتە بەهێز و زیرەکەکان ناسرابوو کە کەسایەتیی ئاڵۆزیان هەبوو. ئەو لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ دەستی بە کارکردن کرد و دواتر لە فیلمەکاندا ناوبانگی دەرکرد.

ئەو ئەکتەرە باڵابەرز و قژ زەردە لە چەندین فیلمی دیاردا بەشداری کردووە، لەوانە “White Lightning” ،”Wild at Heart” لە دەرهێنانی دەیڤد لینچ و “Citizen Ruth” . هەروەها زۆرجار لەگەڵ لۆرا دێرنی کچیدا رۆڵی دایک و کچیان بینیوە، وەک لە زنجیرەی “Enlightened”ـی HBO.

یەکێک لە وێستگە دیارەکانی ژیانی پیشەیی لاد، پاڵێورانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ کچەکەیدا بۆ فیلمی “Rambling Rose” (1991). ئەوان بوونە یەکەم و تاکە دایک و کچ لە مێژوودا کە لە هەمان ساڵدا بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بن بۆ ئۆسکار.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێمن حوسێن گۆرانیی بۆ هەولێر دەڵێت

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART