ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەرویج: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین

 

ئاسپێن بارێت ئیدە، وەزیری دەرەوەی نەرویج ڕایگەیاند، “ئەگەر لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی لاهای، فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی ناتانیاهۆ و گالانت دەربکرێت، ئەگەر بێنە نەرویج ناچار دەبین دەستگیریان بکەین”.
ئاسپێن بارێت ئیدە، وەزیری دەرەوەی نەرویج، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکان گوتی: ئەگەر ئەو دادگایە بڕیار بدات و فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەربکات، دەبێت هەموو وڵاتانی واژۆکەری پەیمانی ڕۆما بەو پێیە مامەڵە بکەن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی تەلەفزیۆنی “ئەی بی سی” ئەمەریکی ڕایگەیاند، بڕیارەکەی داواکاری گشتی تاوانی نێودەوڵەتی ڕەتدەکاتەوە، هەروەها بەردەوام دەبێت لە گەشت و گەشتکردن بە جیهاندا.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە دەزگای موکریانی دەکات

سەڵاح

لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ کەس لە سوریا کوژراون

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 8 و 9 دەخرێتەروو

یاسین