zagros news agency

ڕێبەری ئێران: قوتابیانی زانکۆکانی ئەمریکا لە بەرەی مقاومەی ئیسلامی دان

 

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا قوتابییانی ئەمریکاییی دژی جەنگی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە بەشێک لە بەرەی مقاومە ناو دەبات.

ئێران بە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە خۆی لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن دەڵێت، بەرەی مقاومە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ مانگی مای، قوتابییانی ئەمریکایی بە لاوانی ئازیز بانگ بانگ کرد و گوتی: ئێستا ئێوە لای ڕاستی مێژووتان گرتووە کە خەریکە پەڕێکی نوێ هەڵدەداتەوە.

دەشڵێت، ناوچەی هەستیاری ڕۆژاوای ئاسیا چاوەڕێی چارەنووسێکی دیکەیە. بەرەی مقاومە بەهێز بووە و بەهێزتریش دەبێت.

داواشیان لێ دەکات، لەگەڵ وانەی قورئان ئاشنا بن کە دەڵێت، نە ستەم بکەن و نە بچنە ژێر باری ستەمەوە.

دوای پەرەسەندنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل و تێکچوونی دۆخی خەڵکی سڤیلی غەززە قوتابییانی زانکۆکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕە دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا نەوتکێشێکی ئێرانیی پەیوەندیدار بە حزبوڵڵا لە دەریای کاریبی دەستبەسەر دەکات

سەڵاح

ئاسۆشیتدپرێس: چین داوای ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران و ڕووسیا ڕەت کردەوە

سەڵاح

زێلێنسکی: تێچووی ساڵێکی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا ١٢٠ ملیار دۆلارە

سەڵاح