zagros news agency

وەزیری درەوەی ئیسرائیل هۆشداری بە ئێران و حزبوڵڵا دەدات

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداریی بە حزبوڵا و ئێران دەدات ئەگەر شەڕ هەڵبگیرسێت هەردووکیان لەنێودەبەن.
یسرائیل گاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، ئەگەر حزبوڵا جموجوڵە سەربازییەکانی لە باکووری ئیسرائیل ڕانەگرێت، بەهەموو هێزیان ڕووبەڕیان دەبنەوە و خۆیان و گەورەکانیان لەناودەبەن.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەشڵێت، ئەوەی هەڕەشەی لەنێوچوون لە ئیسرائیل دەکات خۆی لەنێودەچێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی سێ هەفتەیە گرژییەکانی سنووری ئیسرائیل-لوبنان زیادیان کردووە و بەرپرسانی هەردوولا هەڕەشەی توند لەیەکتر دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان دەردەکات

یاسین

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی: پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان، ده‌بێ كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت

سەڵاح