zagros news agency

کۆمیساریای باڵای پەناباران: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی یارمەتی پەنابەرانی سووریایی داوە

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەسەدا ٩٠ی ئاوارەکانی سووریا لە عێراق لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە.
پۆلین فرێنسڵ، نوێنەری کۆمیسیاری باڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق بە وەکالەت گوتی: هەرێمی کوردستان لە ڕووی تەندروستی و پەروەردەوە پاڵپشتییەکی زۆری ئاوارانی کردووە.
پۆلین فرێنسڵ کاتی لێداونی لە کۆنفرانی واژۆ کردنی ڕێنماییەکان سەبارەت بە پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستانی بە بەشداریی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەلینا ڕۆمانووسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، گوتی: وەک کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە بواری پەنابەراندا بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان: ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوار بوون

سەڵاح

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی ٣٦ ژن و کچی عەلەوی لە سووریا دەکات

یاسین

ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر (2050) ئامادە دەكرێت

یاسین