ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێ ئیسرائیلی لەسنووری ئوردن کوژران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە نزیک سنوورەکانی ئوردن، سێ هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی کوژران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەقەکەرەکە لە لای ئوردنەوە بە بارهەڵگرێکەوە لە پردی ئەل لەنبی نزیک بووەتەوە و دابەزیوە و تەقەی کردووە.
بە گوێرەی بەیاننامەکە، ئەو سێ کەسەی کوژراوە “وەک پاسەوان کاریان دەکرد” و ئەندامی پۆلیس و سوپا نەبوون، ئاماژەی بەوەش کردووە، سەربازەکانی ئیسرائیل بۆ لێکۆڵینەوە لە بارهەڵگرەکە جێگیر کراون.
سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە، پێشتر ڕاپۆرتیان لەبارەی هێرشێکی تەقەکردن لە نزیک دەروازەی ئەل لەنبی دەروازەی کیرامەی ئوردن پێگەیشتووە، هەروەها ئەمبولانسەکانی ئیسرائیل چارەی دوو کەسیان دەکرد کە بە سەختی برینداربوون .
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەوبارەوە ڕایگەیاند، “ئەمە ڕۆژێکی سەختە. تیرۆریستێک لەسەر پردی ئەل لەنبی سێ هاووڵاتی ئێمەی کوشت.
دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کەسێک لە نزیک دەروازەی ئەل لنبی لە سنووری ئوردن تەقەی لە هێزەکانی ئیسرائیل کردووە و دوو کەسی بریندار کردووە.
لای خۆیه وه وەزارەتی ناوخۆی ئوردن ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی فەرمی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقەکردنەکە کردووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: کوردستان لە دەستێکی ئەمین دایە

یاسین

هه‌ڵمه‌تی داخستنی پاڵاوگه‌ نایاسییه‌كان ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

یاسین