zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ١٧ ئەندامی دیکەی پەکەکەمان کوشتووە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ١٧ ئەندامی پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە سۆشیال میدیای خۆیدا بڵاوی‌کردەوە، لە ڕۆژانی ١٧-١٨ی ئەیلولدا هێزی ئاسمانی هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی گارێ، خواکورک و قەندیل دەستپێکردووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە گشتی ١٧ ئەندامی پەکەکە لە هەر سێ ناوچەکەدا کوژراون.
ماوەیەکە هێرشە ئاسمانی و درۆنیەکانی تورکیا لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان سنوور هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا هەر وەها لە سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان تورکیا چڕتر بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د: ئامادەین بۆ ڕادەستکردنەوەی دەسەڵات بە ئۆپۆزسیۆن

سەڵاح

تەرمی شەش بارمتە لە غەززە دۆزرانەوە، یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكییه‌

سەڵاح

نێردراوی ترەمپ: ئەمریکا دەستکەوێکی راستەقینەی له عێراق نەبووه

یاسین