زۆرێك له ئێرانییه‌كان چاوه‌ڕێی زانیارین له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئیسماعیل قائانی سه‌ركرده‌ی سوپای قودسی ئێرانییه‌وه. هه‌واڵه‌كان چه‌ندین زانیاری جیاواز له‌باره‌ی ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌وه ده‌ده‌ن و ڕاپۆرته ئیسرائیلییه‌كانیش ئاماژه به كوژرانی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبناندا ده‌كه‌ن.
سێ به‌رپرسی ئێرانیش ڕایانگه‌یاند قائانی هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌شتی به‌یروتی كردووه به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسانی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی و دوایین ده‌ركه‌وتنیشی له 29 ی ئه‌یلول بوو له تارانی پایته‌خت كاتێك چاوی به عه‌بدوڵڵا سه‌فیه‌دینی نوێنه‌ری حزبوڵڵای لوبنانی كه‌وتبوو و له ڕؤژی هه‌ینیشه‌وه و پاش بۆمبابارانی ئیسرائیل هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌فیه‌دیندا نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش ئه‌ندامانی فه‌یله‌قی قودسی دووچاری دڵه‌ڕاوكێ كردووه.

هەواڵی داهاتوو