zagros news agency

لە تورکیا پێنج ئافرەتی سەر بە دەم پارتی دەستبه‌سەر کران

هاوسەرۆکی لقی شارۆچکەی مسرجێـی دەم پارتی لە سێرتی باکووری کوردستان دەستبەسەرکرا .
ئاژانسێکی نزیک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە هەواڵێکیدا بڵاوی‌کردەوە، پێنچ ئافرەت لە مسرجێی دەم پارتی لە سێرتی باکووری کوردستان دەستگیرکراون بریتین لە سالیحە ئاک، هاوسەرۆکی لقی شارۆچکەی مسرجێـی دەم پارتی و سەعدیە ئاکتین هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ئەو شارۆچکەکە، سوڵتان یورولماز، بەرپرسی لقی پارتی هەریمە دیموکراتەکان لەو شارۆچکەیە، مێهپارێ یەشیلباش، ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەی مسرجێ و گولبەهار ئیڤدیل. بەگوێرەی ئەم هەواڵه، هەر پێنج ئافرەتەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەم شارۆچکەیە کراون و تا ئێستاش هۆی دەستگیرکردنیان دیار نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

به‌په‌له‌..داوای به‌هانه‌وه‌ چونی 200 كارمه‌ندی كه‌ناڵی (زووم نیوز) ده‌كرێت

یاسین

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆککۆماری سووریا ئامانجی پێنج هەوڵی تیرۆر بووەتەوە

سەڵاح