zagros news agency

ماسیگرێک دوای ونبوونی لەدەریادا بۆ ماوەی دوومانگ 50 کیلۆ لەکێشی کەم دەکات

تیمەکانی فریاگوزاری ڕووسیا ڕایانگەیاند کە ماسیگرێکیان دۆزیوەتەوە، زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر لە دەریای ئۆخۆتسک لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لەگەڵ دوو هاوڕێی ون بووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەلەمەکەیان تێکچووە کە دوو هاوڕێکەی گیانیان سپاردووە.
تیمەکانی فریاگوزاری ڕایانگەیاندووە، ئەو سێ ماسیگرە بڕێکی کەم خۆراک و 20 لیتر ئاو و جل و بەرگی گەرم و چاکەتی ڕزگارکەریان لەبەردەستدابووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە 14ـی تشرینی یەکەم بەلەمێکی ماسیگرتن بە ڕێککەوت بەلەمەکەی دۆزیوەتەوە.
ماڵپەڕی “Baza” بڵاویکردەوە، ئەو ماسیگرەی کە دۆزراوەتەوە 67 ڕۆژی لە دەریادا بەسەر بردووە، لەو ماوەیەدا بەهۆی برسێتی و تینوێتی 50 کیلۆگرام کێشی دابەزیووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

١٩ بەنداوی گەورەی ئێران لەبەردەم مەترسیی وشکبوون دان

یاسین

شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی وێستگەی ئاوی عەلووکیان کرد

سەڵاح

لوتکەیه‌ك له‌ دژی ئیسرائیل به‌ به‌شداری سودانی و پزیشكیان و ئه‌ردۆغان له‌ ده‌وحه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح