ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەخۆشیی کۆلێرا لە کەمپی هۆل بڵاو بووەتەوە

بەڕێوەبەریی کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای سووریا ڕایگەیاند، ٣٢ کەس لەم کەمپەدا تووشی نەخۆشیی کۆلێرا بوون.
میدیاکانی نێوخۆی سووریا بڵاویان کردەوە، 32 حاڵەتی کۆلێرا لە کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆمارکراوە.
مێدیاکان ئەمەیان باس نەکردووە ئاخۆ بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە به‌هۆی پیس‌بوونی ئاوە یان لە خوادنی سەوزەوە کەوتووەتەوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری کەمپەکە تا ئێستا هیچ کەسێک بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە نەمردووە و ئەو هەواڵانەی باس لە مردنی دوو کەس لە کەمپەکە دەکەن، ڕاست نین.
هەروەها بڵاوكراوەتەوە: وێڕای نەبوونی بنکەی پزیشکیی پێویست و نەبوونی چاودێریی تەندروستی، هەوڵ دەدرێت مەترسیی تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە کەم بکرێتەوە.
کەمپى هۆل دەکەوێتە باشوورى پارێزگاى حەسەکە لە باکوورى ڕۆژهەڵاتى سووریا، ئەگەرچی مێژووی ئەم کەمپە کۆنە و بەردەوام ئاوارەى تێدا جێگیرکراوە، بەڵام بە دیاریکراوە لەساڵى ٢٠١٤ وە کاتێک داعش ڕوویان لە سووریا و عێراق کرد، لە لایەن هێزەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانە پاش کۆنتروڵ کردنەوەی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بنەماڵەکانی داعش لەم کامپەدا ڕاگیراون و ئیدارەی ئەم کەمپەش بە هەزاران کەس لە پاشماوەی داعش به کوردانی رۆژئاوا ئەسپێردراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرتاسەری عێراق دەكرێتە پشوو

سەڵاح

پزیشکیان ناوی وەزیرانی کابینە‌ی نوێی ڕادەستی مەجلیس کرد

سەڵاح

رێباز حەملان: لە کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانی جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچە کرایەوە

یاسین