ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی سووریا بکەن

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، هێشتا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و هەسەدە بەردەوامە، لەلایەکی دیکەوە ئیسرائیلیش بەردەوامە لە پێشڕەویی و بۆمبارانکردنی خاکی سووریا.
گێر پیدرسەن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، “شەڕی باکووری سووریا هێشتا تەواو نەبووە، واتە هێشتا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و هەسەدە بەردەوامە، هەروەها داوای هەماهەنگی و ئارامی دەکەین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا”.
پیدرسەن گوتیشی: “خاکی سووریا زۆر دەوڵەمەندە، بەڵێنیشم دەدەم نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی حکوومەتی ڕاگوزەر بەباشی بەرێوە بچێت”.
پیدرسەن، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دۆخی پەنابەرانی سووریا لە ئەورووپا گوتی: “دۆخی سووریا زۆر هەستیارە و سەقامگیر نیە، هەروەها قسەم لەگەڵ سوورییەکان کردووە ئەوان دڵخۆشن بە داهاتووی سووریا، بۆیە زورینەی سووریەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام هێشتا دۆخەکە سەقامگیر نییە و ئابووریەکەی زۆر وێرانە”.
گوتیشی: “دۆخی سووریا هەستیارە، لەلایەکی دیکەوە ئیسرائیلیش بەردەوامە لە پێشڕەویی و بۆمبارانکردنی خاکی سووریا، بۆیە پێویستە ئیسرائیل بوەستێت، دەشڵێت، من باسی سێ پەیام لەسەر دۆخی سووریا دەکەم، ئەویش دەبێت سوور بین لەسەر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، هەروەها داوام لە لایەنە سەربازی و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کردووە، حوکمی یاسا بسەپێنن و ڕێز لە مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگرن”.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ئاماژەی بەوەش دا، “من گوێم لە بەیاننامەی دەستەی تەحریر شام بوو، کە دەیانەوێت هاووڵاتیان دڵنیا بکەنەوە لەوەی هەموویان بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی سووریا دەکەن، بەکەمینەکانیشەوە”.
دەشڵێت “ئەگەر سووریەکان یەک بگرن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پشتیوانیان دەکات و ڕەنگە سزاکانیان لەسەر هەڵبگرێت، ئەو سزایانەی بەسەر بەشار ئەسەد دا سەپێندرابوون، بۆیە هەڵپەساردنی سزاکان دەبێتە هۆکارێک بۆ بەرەوپێشچوونی ئابووری سووریا و گەڕانەوەی هەزاران ئاوارە کە بەهۆی شەرەوە خاکی سووریایان جێهێشتبوو”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ کەس لە عێراق لە سێدارە دران

سەڵاح