ئەمڕۆ (سێشەممە 10ى 12ى 2024)، محەممەد بەشیر بە فەرمی دەستبەکاربوونی خۆی وەک سەرۆکی حکوومەتی سووریا ڕاگەیاند.
بهشیر لە بەیاننامەیەکدا دوای دیدارەکەی لەگەڵ محەمەد جەلالی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی پێشووی سووریا ڕایگەیاند: ئێمە ڕاسپێردراوین کارەکانی حکوومەت بەڕێوە ببەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، دیدارەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد جەلالی تیشکی خستە سەر گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن.