ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گۆتێرێس: ئەوەی دەیبنین داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەوەی دەیبینن داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا دەڵێت، ئێستا شایەتحاڵی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین.
گۆتێریس گوتی، دوای کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە سووریا هەندێک ئاماژەی هیوا و ئومێد دەبینن.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردەوە، ئەرکی ئێمەیە هەموو شتێک بکەین بۆ پشتیوانیکردنی سەرکردە جیاوازەکانی سووریا بۆ ئەوەی یەکبگرن و پشتگیریی گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی نەرم و گشتگیر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران و عێراق ڕێککەوتن لەسەرکردنەوەی بازاڕە سنوورییەکانی نێوانیان

یاسین

تاکە دەروازەی سنووری نێوان باکووری سووریا و تورکیا داخرا

سەڵاح

لە مێردین هەموو جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵگەی مەدەنی قەدەغەکران

سەڵاح