ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: ئیسرائیل 420 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا

ڕامی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند، “لەکاتژمێر 2:00ـی بەیانی بەکاتی سووریا تاوەکوو بەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل 28 هێرشی کردووەتە سەر قەلەموونی ڕۆژهەڵات، جگە لە هێرشەکانی دیکە کە کردوویەتیە سەر شارەکانی دیکە”.
گوتیشی: “ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سەکۆی مووشەک و تونێلەکان و فڕۆکەخانەی ناسرییە و ژێرخان و پێگە سەربازییەکانی سووریا کردووە، کە لەشەوی ڕابردوودا تاوەکوو ئەمڕۆ 40 هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و سوەیدا و مەسیاف و قەلەمون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەو ڕۆژەی بەشار ئەسەد هەڵاتووە تاوەکوو ئێستا، ئیسرائیل 420 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا، هەموو کۆگانی چەک و فڕۆکەی سەربازی و هێلیکۆپتەری سوپای سووریا وێران کردووە، لەهەمووی گرنگتر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ وێرانکردنی شارەکانی سووریا و کوشتنی هاووڵاتیانی سووریایە”.
باسی لەوەش کرد، خاڵێکی گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە، حکوومەتی ڕژێمی سووریا، 300 هەزار سەرباز و هێزی ئەمنی هەبوو، ئایا ئێستا ئەوانە لەکێن؟ چارەنووسیان چییە؟، هەروەها ئێستا ئەگەر پێشێلکاری ئەمی هەبێت، تاک تاکە ئەویش لە پارێزگای تەرتوسە، بەڵام ئێستا دۆخەکە هەزار جار لە کاتی حوکمی بەشار ئەسەد باشترە”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا گرووپێكی بەقاچاغبردنی نەوت ئاشكرا دەبێت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

‎كلارا عودیشۆ: بڕیاری دادگایی فیدرالی دژی مافەكانی كەمە نەتەوەیەكان بوو

گوران