zagros news agency

مەزارگەی سەیدە زەینەب لە سووریا دانەخراوە

بەڕێوەبەرایەتیی مەزارگەی سەیدە زەینەب کە یەکێک لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە سووریایه، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە مەزارگەکە دانەخراوە و لەلایەن دەستەی تەحریرلشامەوە دەپارێزرێت و زیارەتکارانیش بە شێوەی ئاسایی سەردانی مەزارگەکە دەکەن و ڕێگە بە هیچ کەسیش نادرێت بە چەکەوە بچێتە نێو مەزارگەکە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، هەر هەنگاو و دروشمێک ببێتە هۆی دووبەرەکی و گرژیی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا لەلایەن دەسەڵاتی نوێی ئەم وڵاتەوە قەدەغە کراوە و بکەرانی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
باڵیۆزی ئێران لە سووریاش لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا پاراستنی مەزارگەکانی لەلایەن دەسەڵاتی نوێی سووریاوە پشت‌ڕاست کردووەتەوە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارە شیعەکانی ئەفغانستان و پاکستان بە ناوەکانی فاتمیون و زەینەبیون لەژێر فەرمانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداراندا بە ناوی پارێزگاری لە شوێنە پیرۆزەکان لە سووریا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئێران: لەلایەن ئەمریکاوە هیچ پەیامێکمان بۆ دانووستان پێ‌نەگەیشتووە

سەڵاح

هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تی ده‌رباره‌ى ڕه‌فتارى سوپا ده‌رهه‌ق به‌ جووتيارانى كورد

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین