ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژی ئێران پەسند کرد

کۆمەڵیە گشتیی نەتەوە یەگرتووەکان بڕیانامەیەکی نوێ دژی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسند کرد
ئەم بڕیارنامەیە ڕۆژی سێشەممە بە ٨٠ دەنگی بەڵێ، ٢٧ دەنگی دژ و ٦٨ دەنگی بێلایەنی وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرد.
بێجگە لە ئێران، وڵاتانی چین، ڕووسیا، ئەرمینیا، عێراق، عومان، پاکستان و بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقایی و ئەمریکای باشوور بە نەخێر دەنگیان بە بڕیارنامەکە دا و وڵاتانی ڕۆژئاواییش پشتیوانییان لە پەسندکردنی کرد.
لە بڕیارنامەکەدا داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە کۆتایی بە ئازاردانی دژبەرانی سیاسی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکییان بێنێت و بەخێرایی ئەو کەسانە ئازاد بکات کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە شێوەی هەڕەمەکی و نایاسایی دەستبەسەر کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر دۆخی ناوچەکە کۆبوونەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

لە شەممه‌ی داهاتووه‌وه‌ رێگایەكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت

سەڵاح