zagros news agency

دەیان سەربازی پێشووی سوپای سووریا خۆیان ڕادەستکردەوە

ئەمرۆ یەكشەممە، دەیان سەربازی سوپای پێشووی ڕژێمی سووریا، چوونە ناوەندەکانی ئەستۆپاکی لە دەرەوەی دیمەشق، بە مەبەستی ڕادەستکردنی چەکەکانیان و دەست پێ کردنی ڕێکارەکان بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکانیان.
ئەو ئافرەت و پیاوانەی سەردانی ئەو ناوەندەیان دەکرد، بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەلوپەلە بەنرخانەی حکوومەت کە لایان بووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتەواییە بە ئامانجی یەکخستنەوەی هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریای نوێدا، لە کاتێکدا بەشداربووان کارتی کاتیی ئەستۆپاکییان پێ دەدرێت، کە بۆ ماوەی سێ مانگ کاری پێ دەکرێت.
مقەدەم ڕائید وەلید عەبد ڕەبە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕایگەیاند، “ئەو کەسانەی تۆمەتی تاوانکارییان نییە، ڕێگەیان پێ دەدرێت ژیانی ئاسایی خۆیان دەست پێ بکەنەوە.”
ڕوونیشی کردەوە “داهاتوو پەیوەستە بە بڕیاری سەرکردایەتییەوە، بێگومان بۆ ئەوانەی خوێنی ئێمەیان نەڕشت، ژیانێکی ئاسایی دەژین، وەک هەر هاووڵاتییەکی دیکە، بەڵام ئەوانەی بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵدەگرن و دۆسیەیان هەیە، ئەوانە دۆسیەکانیان لای دەسەڵاتی دادوەری و دادگایە.”
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی بارسێلۆنا گرێبەستێکی نوێی ڕاگەیاند

یاسین

لیستی مووچه‌ی مانگی 12 راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرا

سەڵاح

لە گوندەکانی دێرەزۆر ٣ سەربازی سووریا بە تەقەی چەکدارانی داعش کوژران

سەڵاح