zagros news agency

عێراقچی: جەخت لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێویستە ڕێز لە سەروەری و یەک پارچەیی خاکی سووریا بگیرێت و لەکاروباری ئەم وڵاتە وەرنەدرێت.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا، گوتی، داوای پێکهێنانی حکوومەتی سووریا بەبەشداریی سەرجەم لایەنەکان دەکەن و پێویسیە وڵاتان خۆیان لەدەست‌تێوەردان لەکاروباری ئەم وڵاتە بەدووربگرن. عێراقچی هەروەها جەخت لە ڕاگرتنی دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی سووریا و وێرانکردنی ژێرخانەکانی دەکاتەوە.
سەبارەت بە ‌هێرشەکانی ئسیرائیل و ئەمەریکا بۆسەر حووسییەکانی یەمەنیش، عێراقچی دەڵێت، بەتوندی هێرشەکانی سەر یەمەن سەرکۆنە دەکەن، چونکە دەبنە هۆی وێرانکردنی ژێرخانی ئەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان: لابردنی کورسی کۆتاکان بڕیارێکی ستەمکارانەیە

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە 2-4 پلەى سیلیزى

سەڵاح

وەڵامێك بۆ نەسیحەتەكانی م. عەلی باپیر

یاسین