zagros news agency

تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا

تورکیا کۆبانی و خاڵێکی هەسەدە‌ی لە قەرەقۆزاق کردە ئامانج و دوو چەکداری هەدەسە کوژران.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەیانی (دووشەمە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥)، فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا گوندی قاسمیەی سەر بە گوندەوارەکانی کۆبانێی کردە ئامانج و ئاماژە بە زیانەکانی نەکراوە.
هەروەها بڵاویکردەوە، چیای قەسق و کێڵگەی شەهیدان و گوندی مەلحە بە توندی لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە تۆپباران کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگه، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاش خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی لە ئەنیی پردی قەرەقۆزاق کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو چەکداری هەسەدە کوژران.

بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەکە، لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ٦٠٥ کەس لە گوندەوارەکانی کۆبانی و منبج کوژراون و ٥٥ کەسیان خەڵکی مەدەنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگدانی لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی ئاگربەستی غەززە دواخست

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح

بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لێداونی جیاواز دەدەن

یاسین