zagros news agency

لە ٥١ شاری باکووری کوردستان زیاتر لە ٢٨٠ کەس بەتۆمەتی هاوکاری‌کردنی پەکەکە دەستگیر کران

وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، بە تۆمەتی بانگەشە، یارمەتیدان و ئەندامێتی پەکەکە، لە ٥١ شاری باکووری کوردستان و تورکیا ٢٨٢ کەس دەستگیر کراون.
وەزیری نیوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا، لە هەژماری ئێکسی خۆی ڕایگەیاند، بە ئامانجی گەیشتن بە تورکیای بێ تیرۆر و ئارامی، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن.
یەرلیکا گوتی: بە هەماهەنگی سەرداواکارەکان، بەڕێوەبەرانی ئاسایش و دەزگاکانی دژە تیرۆر لە ٥١ شاری باکووری کوردستان و تورکیا هیرش ئەنجام دراون. لەم هێرشە پێنج ڕۆژەدا ٢٨٢ کەس دەستگیر کراون. هێرشەکە، زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە شارە گەورەکانی تورکیا‌ی گرتووەتەوە.
یەرلیکایا هەروەها گوتی، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون لە ڕێکخراوە سیاسی، داراییەکانی پەکەکەدا جێگیر بوون و بە بەشداری‌کردن لە چالاکی نایاسایی، بانگەشەی پەکەکە و یارمەتیدانی ڕێکخراوی تیرۆر تۆمەتبار دەکرێن.
لە لایەی دیکەوە دەم پارتی ئەم هێرشەی هێزی ئەمنیی تورکیا شەرمەزار دەکات و وەک ترسی دەسەڵات لە پرۆسەی چارەسەری ناودێر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە دیمەشقه‌وه‌ ئەنجامدرا

سەڵاح

ئۆنروا: لەهەر سێ منداڵێکی غەززە یەکێکیان بەدەست بەدخۆراکیەوە دەناڵێنێت

یاسین

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی(١٠) دابەش دەکرێت

یاسین