ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کرێملین: دانوستانی ڕووسیا و ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر هاوکاریی لەگەڵ ئێران نابێت

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملین، ڕایگەیاند دانوستانی ڕووسیا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان کاریگەرییان لەسەر هاوکارییە داهاتووەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران نابێت.
پێسکۆڤ ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی شوبات، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی حکوومەتیی کۆماری ئیسلامی، ئیرنا، سەبارەت بە ئەگەری داواکاریی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە مۆسکۆ بۆ ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ تاران، گوتی: “ڕەوتی پەیوەندیی نێوان مۆسکۆ و تاران بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکاوە نییە.”
شاندەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ئەمڕۆ لە ڕیاز، پایتەختی سعوودیە، لەسەر باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها دانوستانەکانی ئاشتی ئۆکراینا لەگەڵ یەکتر بوونەوە.
ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیماننامەیەکی هاوبەشی ستراتیژی بە “پەیماننامەی گشتگیری ستراتیژی” یان لەگەڵ یەکتر واژۆ کردووە.
ئەم پەیماننامەیە بەکارهێنانی خاکی هەریەک لەم وڵاتانە دژی ئەوی دیکە قەدەغە دەکات و لایەنەکان پابەند دەکات بە یارمەتی نەدانی داگیرکەر؛ هەڵبەت لە وەها دۆخێکدا هیچ یەک لە لایەنەکان ناچار نەکراون یارمەتی لایەنەکەی دیکەی ئەم گرێبەستە بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: کێشەی ئێمە مباپێ نییە

یاسین

دەم پارتی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکات.

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن دەکاتەوە

یاسین