zagros news agency

سەرمای سەخت قوتابخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیای پەکخست

لە باکووری کوردستان، شەپۆلێکی سەرمای سەخت ژیانی خەڵکی ناوچەکەی دژوارتر کردووە و بەهۆی سەهۆڵبەندانەوە، لە ١٨ پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا پشووی فەرمی بۆ قوتابخانەکان ڕاگەیەندرا.
بەپێی هەواڵەکان، پلەی گەرمی لە ژمارەیەک شاری ناوچە سنوورییەکان دابەزیوە بۆ ژێر ٣٠ پلەی سەدی و لە هەندێک گوندی نزیک شاری وان، پلەی گەرمی شەوان دەگاتە ژێر سفر سی پلە. هاووڵاتیان باس لەوە دەکەن کە لە سەرەتای کانوونی یەکەمەوە ڕووبەڕووی سەرما بوونەتەوە و جلەکانیان کە بۆ وشککردنەوە لە دەرەوە هەڵیانخستووە، بە ڕۆژان وشک نابنەوە.
هەرچەندە بەهۆی سەرمای سەختەوە کێشە بۆ ژیانی خەڵک دروست بووە، بەڵام هەوڵەکانی کردنەوەی ڕێگای گوندەکان بەردەوامە و لە جۆلەمێرگ ئامێری کردنەوەی ڕێگاکان لەژێر ڕوخاندا ماوەتەوە و شۆفێرەکەی دوای هەوڵێکی زۆر ڕزگار کراوە.
هەروەها، بارینی بەفر سەرەڕای ئەوەی کە کێشەی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست کردووە، بەڵام دیمەنی سەرنجڕاکێشی سروشتیشی پێشکەش کردووە و لە ئەرزەڕووم دیمەنی ڕەوەیەک مەڕ لەگەڵ گورگەکان تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ ماوه‌ی ساڵێك سه‌گ 50 هەزار عێراقی گه‌ستووه‌

سەڵاح

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

سەڵاح

ئینریکی: یارییەکی زۆر سەختمان لەبەردەمدایە بەرامبەر لیڤەرپوول

یاسین