zagros news agency

لە ٧٧ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیییدا، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل ١٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی ٧٧ـەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئیسرائیل، فەرمانگەی ناوەندیی ئاماری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سنووری ١٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەکە، لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئیسرائیل لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە نزیکەی ١٣٥ هەزار کەس زیادی کردووە و کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتە نزیکەی ١٠ ملیۆن و ٩٤ هەزار کەس.
ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ئامارە نوێیە حەوت ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لەو هاووڵاتییانە لەخۆدەگرێت کە وەک جوولەکە یان لە پۆلینی “ئەوانی تر”دا تۆمار کراون. پۆلینی “ئەوانی تر” ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مەسیحیی ناعەرەبن یان لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا هیچ ناسنامەیەکی نەتەوەییان بۆ تۆمار نەکراوە.
جێی باسە، لە ساڵانی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی جوولەکە و ئەو کەسانەی لە پۆلینی “ئەوانی تر”دا بوون، بە شێوەی جیاواز و لە دوو پۆلینی سەرەکیی جیاوازدا هەژمار دەکران.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی خۆبەخشانەی پەسەند کرد

سەڵاح

ئیسرائیل دیمەشقی بۆردومان كرد، كوژراو هه‌یه‌

سەڵاح

ئۆکراینا فڕۆکە دەگمەنەکانی A-50ی ڕووسیای کردووەتە ئامانج

یاسین