کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ شکستی هێنا، رەخنەی توندی لە کارنامەی ئیدارەی ترەمپ گرتووە.
هاریس دەڵێت، کارنامەی ترەمپ دیدگەیەکی تەسکە و خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان ناکات، بەڵکو ئامانجی بچووککردنەوەی حکومەت، کەمکردنەوەی بودجەی پەروەردەی گشتی و بەتایبەتکردنی خزمەتگوزارییەکانە. ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، ئیدارەی ترەمپ باج لەسەر دەوڵەمەندان کەم دەکاتەوە و ئەمەش زیان به بەرژەوەندیی کەسانی کەمداهات دەگەیەنێت.
بە گوتەی هاریس، “ئەم کارنامەیە تێچوونەکان کەم ناکاتەوە، ژیان ئاسانتر ناکات و ئەوە نییە بەڵێنیان بە خەڵک دابوو. ئەمە کارنامەیەکی خۆپەرستییە و دەسەڵات بۆ کۆکردنەوەی پارە بەکاردەهێنێت و کەسانی ڕاستگۆ و دڵسۆز سزا دەدات.” هاریس جەخت لەوە دەکاتەوە، ئیدارەی ترەمپ پابەندبوونی بەرانبەر بە بەرژەوەندییەکانی خەڵک نیشان نادات و زیاتر گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی کەسانی نزیک لە دەسەڵات دەدات.
هەواڵی داهاتوو

