zagros news agency

ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، عێراق دەخاتە بەر مەترسییەکی گەورە

 

پسپۆرێكی بواری كاروباری سیاسی لە تاران ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە لێواری شكستهێنانن، ئەمەش مەترسیی ڕاستەوخۆی بۆ سەر عێراق دەبێ.

محەمەد عەلی حەكیم، شارەزای كاروباری سیاسی لە تاران، بۆ پێگەی (بەغداد ئەلیەوم) ڕوونی كردووەتەوە: ئێران لە دانوستانەكانی ئەمریكادا دەكشێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەمریكا تەنیا داوای كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكات، بەڵكوو داوا دەكات بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە تەواوی هەڵوەشێتەوە.

ناوبراو دەڵێ: فشاری ئەمریكا بۆ هەڵوەشانەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە جیاتی كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 50%، سەرەتای داڕمانی دانوستانەكانی تاران و واشنتنە.

دەشڵێ: ئەو گۆڕانكارییە گەورە لە هەڵوێستی ئەمریكادا، بەرەنجامی گوشاری لۆبیی ئیسرائیلە، بەتایبەتیش بێنیامین نەتانیاهۆ، كە كاریگەرییان لەسەر ترەمپ هەیە.

ناوبراو لە ئەگەری داڕمانی دانوستانەكان دەڵێ: كاتێك ئەم دانوستانە شكست دەهێنێت و دۆخی هەرێمی تێك دەچێت، یەكەم مەترسی لەسەر عێراقە، كە كاریگەرییەكی زۆر گەورەی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی دەكەوێتە سەر و زیان دەكات، كە ئەستەمە دۆخەكە جڵەو بكرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سنووری برسێتی لە تورکیا لە بەرزبوونەوە دایە

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کردوە

سەڵاح

نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

سەڵاح