zagros news agency

ئێران و ئەمریکا “هەوڵدەدەن لەسەر چوارچێوەیەکی سیاسی بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانان ڕێک‌‌بکەون

لە کاتێکدا خولی پێنجەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی هەینی، دووی حوزەیران، لە ڕۆما “بە هەندێک پێشکەوتنەوە” بەڵام بەبێ ئەنجامێکی بەرچاو کۆتایی هات، کاردانەوەکان لە سەرچاوە جیاجیاکانەوە ئاماژە بە توندبوونەوەی کەشی بێمتمانەیی و خاوبوونەوەی ڕەوتی گفتوگۆکان دەکەن.
هاوکات، ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” ئەوە دەردەخات هەردوو لا ئێستا لەجیاتی ڕێککەوتنێکی کۆتایی، هەوڵ دەدەن لەسەر چوارچێوەیەکی سیاسی بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان ڕێکبکەون.
ئەم ڕۆژنامەیە ڕۆژی دووی حوزەیران لە زاری “کەسانی نزیک لە دانوستانەکانەوە” نووسیویەتی، بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریکایی بەدوای دیاریکردنی پێوەرگەلێکدان (پارامێتەر) بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان؛ مۆدێلێک هاوشێوەی ڕێککەوتنی کاتیی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی بوو، دواجار بووە هۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥.
“وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە درێژەدا دەنووسێت، بەڵام بەپێچەوانەی ئەو کاتە، هیچ نیشانەیەک لە جێکردنەوەی هەنگاوی متمانەسازی، وەک کەمکردنەوەی گەمارۆکان یان ڕاگرتنی چالاکییە هەستیارەکان (وەک پیتاندنی یۆرانیۆم)، لە چوارچێوەی ئێستادا بەدی ناکرێت. ئامانجی ئێستا، گەیشتنە بە تێگەیشتنێکی هاوبەش دەربارەی تەوەرەکانی ڕێککەوتنی کۆتایی و ئەمە لەکاتێکدیدایە بابەتی سەرەکیی پیتاندنی یۆرانیۆم هێشتا گرێکوێرەی سەرەکیی دانوستانەکانە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ جەخت دەکاتەوە: دژایەتیی ئێران بۆ وازهێنان لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پێداگریی واشنتن لەسەر قەدەغەکردنی، لە ڕێگەی داڕشتنی چوارچێوە سیاسییەکەدا گەورەترین ئاستەنگە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… پێنج گوند له‌ ناحیه‌ی كه‌له‌كچی قیرتاو كران

سەڵاح

وەزارەتی درەوەی ئێران وتووێژی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ فەڕەنسا بەردەوامە

یاسین

عێراق پێنج حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوونی تۆمار کرد

سەڵاح