zagros news agency

وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەوە تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە سەقامگیری ناوچەکە و باشووری سووریایان کرد.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا ‘سانا’ بڵاوی کردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە پاریس لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و تاتوێی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە ساقامگیری سووریایان کردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، گفتوگۆکان لەسەر کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی سووریا و گەیشتن بە لێکگەیشتنێک کە پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەکە دەکەن، چاودێریکردنی ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدا و کاراکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ساڵی 1974 بوو.
ڕاشیگەیاند، ئەم گفتوگۆیانە بە نێوەندگیری ئەمەریکا، لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و پاراستنی خاکی سوریا بەڕێوەدەچن.
لای خۆیەوە تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەیەکی باش و پڕ زانیارییم لەگەڵ شێخ مۆفەق ترێف سەرۆکی ڕۆحی درووزەکانی ئیسرائیل و تیمەکەی ئەنجامدا، جەختی کردەوە دۆخی سوەیدا و چۆنیەتی کۆکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی هەموو لایەنەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان و بنیاتنانی لێکتێگەیشتنیان تاوتوێ کردووە.
ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە عەممان لەگەڵ ئەیمەن سەفادی هاوتا ئوردنییەکەی و تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاریی و هەماهەنگی نێوان هەر سێ لایەنەکە کرا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری و سەروەری و ئاسایشی سووریا بکات، هاوکات ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی گرووپێکی کاری سووریا-ئوردنی-ئەمەریکی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی سووریا بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لە پارێزگاری سوەیدا کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە بۆ قەیرانەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای سووریا دەستی بەسەر دەروازەی (یەعروبییە)دا گرت

سەڵاح

یونامی له‌سه‌ر وازهێنانی پلاسخارت له‌ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یاسین

کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

سەڵاح