بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند کە سیستمی ناناوەندی (لامەرکەزی) پارێزەری یەکگرتوویی سووریا‌یه نەک هۆکاری پارچه‌پارچه‌بوونی.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، بەرپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر، گوتی له دانوستانه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگریی سووریا له‌لایه‌ن مه‌زڵووم عه‌بدییه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌حمه‌د جه‌ختی له‌وه کرده‌وه سیستمی ناناوه‌ندی سووریا پارچه‌پارچه ناکات، به‌ڵکوو بەرانبەر بەوە یه‌کگرتوویی ئه‌و وڵاته ده‌پارێزێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له دیدارێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “المه‌جه‌له” گوتی سیستمی ناناوه‌ندی له سووریا پێویستییه‌کی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ئێستایه، به‌تایبه‌ت کە (حذف کە) ڕژێمی پێشوو هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی هه‌موو پێکهاته‌کانی سووریای دا.
ئه‌و دڵنیایی دا جێبه‌جێکردنی سیستمی ناناوه‌ندی، نەک تەنها سووریا پارچه‌پارچه ناکات، به‌ڵکوو گه‌ره‌نتییه‌که بۆ هه‌موو پێکهاته‌کان، و پێویسته حکوومه‌تی نوێی دیمه‌شق هه‌ڵه‌کانی ڕژێمی پێشوو دووباره نه‌کاته‌وه.
له‌باره‌ی دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، ئه‌حمه‌د ئاشکرای کرد بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌کانیان ڕێککه‌وتنی ده‌می ئاداری نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رعه و گوتی: له چاوپێکه‌وتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق باسی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری یان وه‌زیری ئه‌رکان له‌لایه‌ن مه‌زڵووم عه‌بدی یان سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌سه‌ده کراوه.
سه‌باره‌ت به چوو‌نه‌ناوه‌ی هه‌سه‌ده بۆ ناو سوپای سووریا، ئیلهام گوتی هێشتا دیمه‌شق بۆچوونێکی ڕوونی له‌مباره‌یه‌وه نییه، هه‌رچه‌نده ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی له‌نێوانیاندا هه‌یه. ئه‌و وای ده‌بینێت پێویست بوو کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دیمه‌شق پێش سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ ئه‌مه‌ریکا بێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر بانگێشت نه‌کرا.
له‌باره‌ی قسه‌کانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی تورکیا دژی هه‌سه‌ده ئه‌گه‌ر تا کۆتایی ساڵ نه‌چنه ناو سوپای سووریا، ئیلهام ئه‌حمه‌د گوتی: “من باوه‌ڕم نییه هه‌واڵه‌که به دروستی گوازرابێته‌وه. باوه‌ڕم نییه ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تورکیا به ئێمه بکات ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ڕێککه‌وتن.” ئه‌و هۆشداری دا: “له‌باره‌ی دیاریکردنی کاتی چوونه‌ناوه‌وه، ئێمه زیاتر له ده ساڵ شه‌ڕ و ململانێمان له سووریا بینیوه و گۆڕانکاریی له ناکاو ڕوویدا. ئایا ئێستا ده‌خوازدرێت ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزییه له ماوه‌ی ساڵێکدا کۆتایی پێ بێت؟ ئه‌مه خه‌یاڵه.”

