گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت “هەڕەشەکانی ئەمریکا ئامانجیان ورووژاندن و کاریگەریکردنە لەسەر دۆخی ناوخۆی عێراق، بە تایبەتی پێش هەڵبژاردن.”
ئیسماعیل بەقایی روونی کردەوە، “ئێران لە هەر گفتوگۆیەکدا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەنێویاندا عێراق، باس لە بابەتەکانی ئاسایشی هەرێمی و ئاسایشی نەتەوەیی هاوبەش دەکات.”
جەختی لەوە کردەوە کە “هەڕەشەکانی ئەمریکا دەستێوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا، بە ئامانجی ورووژاندن و کاریگەریکردن لەسەر دۆخی ناوخۆی دەوڵەتێکی سەربەخۆ.”

