zagros news agency

پاکستان بانگێشتی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە تورکیا کرا

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕۆژی سێشەممە پشتڕاستی کردەوە، کە ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بانگێشت کراوە.
تاهیر ئەندەرابی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە وەڵامی پرسیارێکدا گوتی: “پاکستان بانگێشتنامەی تایبەت بە گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان ئێران و ئەمریکای پێ گەیشتووە”.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە ڕۆژنامەی دۆنی ڕاگەیاندووە، بەشداریکردنی پاکستان وەک هۆکارێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان سەیر دەکرێت و ئیسلامئاباد بە بێدەنگی هەوڵی ئاسانکاریی بۆ ئەم دانوستانانە داوە. بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، چاوەڕوان دەکرێت ئیسحاق دار، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری بکات.
بەرپرسێکی عەرەبیش بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، دیدارەکە بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆژی هەینی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت.
هاوکات بەرپرسێکی هەرێمی بە ڕۆیتەرز دەڵێت: ئەولەوییەتی ئەم دانوستانانە ڕێگریکردنە لە هەرچەشنە تێکهەڵچوونێک و کەمکردنەوەی گرژیی نێوان هەردوو لایە؛ هەروەها ژمارەیەک لە هێزە هەرێمییەکانیش بۆ ئەو گفتوگۆیانە بانگێشت کراون. بە گوتەی ئەو بەرپرسە، وڵاتانی وەک پاکستان، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، میسڕ، عومان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەدا بانگێشت کراون.
گوتراوە هێشتا شێوازی وردی کۆبوونەوەکان دیار نییە، بەڵام “کۆبوونەوەی سەرەکی” ڕۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا گرێبەستێکی 90 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیی ژێرخانی ئەمنیی عێراق پەسەند کرد

سەڵاح

ڤیدیۆی فێركاری راكێشانی پاره‌ له‌ ئامێره‌كان

سەڵاح

وەزیری نێوخۆی تورکیا: لە خۆرهەڵاتی تورکیا پێنج چالاکی پەکەکەمان کوشتووە

سەڵاح