zagros news agency

عێراقچی و لایەنی ئەمریکایی باس لە “پێشکەوتنی بەرچاو” دەکەن

 

گەڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە جنێڤ کۆتایی هات و لایەنەکان دوای چەند کاتژمێرێک گفتوگۆ شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشت. ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە کە گفتوگۆکان سێ کاتژمێر و نیوی خایاندووە و لایەنەکان لەسەر بنەما گشتییەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن؛ بڕیارە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پایتەختەکانیان، وردەکارییەکان تاوتوێ بکەن.
لە لایەنی ئێرانەوە عەبباس عێراقچی سەرۆکایەتیی شاندەکەی دەکرد و لە بەرانبەردا ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نوێنەری تایبەت و زاواکەی دۆناڵد ترەمپ بەشدار بوون؛ گفتوگۆکان بە ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیریی عومان بەڕێوە چوون.
عێراقچی دانوستانەکانی بە “سازەندە” وەسف کرد و بە تەلەڤزیۆنی ئێرانی ڕاگەیاند: “بیرۆکەی جیاواز گفتوگۆی لەسەر کرا و دواجار لەسەر کۆمەڵێک بنەمای ڕێنمایی ڕێککەوتین تا لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو دەقی ڕێککەوتنێکی ئەگەری هەنگاو بنێین.” ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە بەراورد بە دانیشتنی ڕابردوو، پێشکەوتنی باش کراوە و ڕێگەیەکی ڕوونتر لەبەردەمدایە، هەرچەندە نزیکبوونەوەی هەڵوێستەکان هێشتا کاتی دەوێت. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەمریکایی تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە و دەستبەجێ دوای کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکانی ئۆکرانیا چوونەتە هۆتێل ئینتەرکۆنتینێنتاڵ لە جنێڤ.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای گۆگل ژیری دەستکردی Gemini کردە خۆرایی

یاسین

هەزار و 500 بەدەویی لە پارێزگای سوەیدا گوازرانەوە

سەڵاح

گوژمه‌ی پێویست بۆ 12 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

یاسین