zagros news agency

دوای ٢٥ ساڵ پشوودان؛ دووەم ژنی فەڕەنسی گەیشتە بۆشایی ئاسمان

 

چوار کەشتیوانی ئاسمانی کە پێکهاتوون لە دوو ئەمریکایی، ڕووسییەک و سۆفی ئادێنۆ-ی فەڕەنسی، ئەمڕۆ هەینی ١٣ی شوبات، بەرەو وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بەڕێ کەوتن. ئەم ڕووداوە بۆ فەڕەنسا مێژووییە، چونکە دوای ٢٥ ساڵ وەستان، بۆ دووەم جار ژنێکی فەڕەنسی سەفەری بۆشایی ئاسمان دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، سۆفی ئادێنۆ (٤٣ ساڵ) لەگەڵ جێسیکا مێر (٤٨ ساڵ) و جاک هاساوەی (٤٣ ساڵ) لە ئەمریکا و ئاندرێ فێدیایێڤ (٤٤ ساڵ) لە ڕووسیا، لە ڕێگەی مووشەکێکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس-ی ئیلۆن مەسکەوە، کاتژمێر ٠٥:١٥ بە کاتی ناوخۆ لە بنکەی کیپ کاناڤێرال لە فلۆریداوە گەشتەکەیان دەست پێ کرد.
بڕیارە گەشتەکە کە بەهۆی کەشوهەواوە دوو ڕۆژ دواخرا، زیاتر لە ٣٠ کاتژمێر بخایەنێت و ڕۆژی شەممە بگەنە وێستگەکە. ئەم تیمە لە چوارچێوەی ئەرکی “Crew-12″دا گەشت دەکەن و نزیکەی هەشت بۆ نۆ مانگ لەوێ دەمێننەوە. بەمەش سۆفی دەبێتە دووەم ژنی فەڕەنسی دوای کلۆدی ئانیێرێ (١٩٩٦ و ٢٠٠١) کە بچێتە بۆشایی ئاسمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت 13 چەکداری پەکەکە لەهەرێمی کوردستان کوژران

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: سامانە سروشتییەکانی کوردستان سامانی هەموو خەڵكی كوردستانە و موڵكی هیچ كەس و حزب و لایەنێكی سیاسی نییە

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

گوران