ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 23-2-2026، لە ناو شاری رەققە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بازگەی “سەباهییە”، ژمارەیەک چەکداری هێزە ئەمنییەکان کوژران.
بوگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، 4 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژراون، ئەم گرژییە نوێیەش نیشانەی زیادبوونی هێرشەکانە لە ناوچەکەدا لەم ماوەیەی دواییدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تۆمەتی هێڕشەکە دەخرێتە پاڵ ئەو شانە چەکدارانە کە گومان دەکرێت پەیوەندییان بە رێکخراوی داعشەوە هەبێت، بەتایبەت کە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە لە دەوروبەری رەقە و دێرەزوور زیادیان کردووە و چەندین جار بازگە ئەمنی و سەربازییەکانیان کردووەتە ئامانج.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە جموجۆڵەکانی رێکخراوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە، ئەمەش مەترسییەکانی چوونە ناو قۆناغێکی نوێی ئاڵۆزییە ئەمنییەکان زیاد دەکات و رەنگە هەڕەشە لەو سەقامگیرییە کەمەی ناوچەکە بکات کە ئێستا هەیە.
هەواڵی داهاتوو

