شیکردنەوەیەکی نوێی دامەزراوەی توێژینەوەی “کلایمت سێنتڕاڵ” (Climate Central) ئاشکرای دەکات کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شەواندا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، بە بێدەنگی خەوی لە خەڵکی جیهان تێکداوە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کاتەکانی حەسانەوەی جەستە.
گرنگترین دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە:
زیانی ساڵانە بە خەو: لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٥، هەر تاکێک لە جیهاندا بە تێکڕا نزیکەی ٥٦ کاتژمێر خەوی لەدەستداوە (کە هاوتایە بە حەوت شەو خەوی تەواو لە ساڵێکدا).
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە پێشەوەیە: زۆرترین ڕێژەی کەمخەوی لەسەر ئاستی جیهان لە خاوەنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تۆمارکراوە، کە تێیدا خەڵکی ساڵانە ٥٥ بۆ ٩١ کاتژمێر خەویان لەدەستداوە.
ئەوانەی زیاتر زیانمەندن:
کەسانی تەمەن سەرووی ٦٥ ساڵ (دوو هێندە زیاتر لە گەنجان کار دەکاتە سەر خەویان).
دانیشتووانی وڵاتانی خاوەن داهاتی کەم و مامناوەند (سێ هێندە زیاتر لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان تووشی کێشەی خەو دەبن).
ژن و دانیشتووانی شارە گەورەکان بەهۆی دیاردەی “دوورگەی گەرمیی شاری”.
مەترسی بۆ سەر تەندروستی: کەمخەویی بەردەوام دەبێتە هۆی تێکچوونی مەزاج، لاوازبوونی توانای ناسینەوە و بیرکردنەوە، دابەزینی بەرهەمهێنان، و مەترسی بۆ سەر تەندروستیی دڵ و کۆئەندامی بەرگریی جەستە.
هەواڵی داهاتوو

