zagros news agency

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

 

ڕافائیل گڕۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە سەرۆکایەتیی تیمێکی ئاژانس گەیشتە تاران.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، گڕۆسی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمیی ئێران و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەردانی ئێرانی کردووە.

ئاماژە بەمەش کراوە گڕۆسی لە تاران چاوی به حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و محەمەد ئیسلامی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی دەکەوێت.

گڕۆسی بەر لەم سەردانە‌ی بۆ ئێران هۆشداریی دابوو، حکوومەتی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی زیاد کردووە و بڕیارە دوای بەشداری لە کۆنفرانسی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمیی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ محەمەد ئیسلامی وەڵامی پرسیاری مێدیاکان بداتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا: لە ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ٥هەزارو ٥٠٠ کەس لە لوبانەوە بۆ سووریا سنووریان پەڕاندووە

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست پەسەند دەکات

یاسین

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

یاسین